لە ژێر شەستەبارانی شاری فیلادلفیای ئەمەریکا و لە چوارچێوەی پاڵەوانییەتییەکانی جامی جیهانیدا، فەڕەنسا و عێراق دووەم یاریی گرووپەکەیان بەرانبەر یەکتر ئەنجام دا.
هەردوو وڵات لە گرووپی (ئای) یارییان دەکرد. سەرەنجام یانەی فەڕەنسا توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی عێراقدا تۆمار بکات.
لە ڕووداوێکی دەگمەندا و بۆ یەکەم جار لە مێژووی یارییەکانی جامی جیهانیدا، یارییەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەهۆی هەورەبروسکە و شەستەباران ڕاگیرا و دواتر دەستی پێ کردەوە.
پێش وەستانی یارییەکە، کیلیان ئیمباپێ دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد، کە گۆڵی پازدەهەمی ئەم یاریزانە بوو لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیهانیدا.
دوای خۆشکردنی باوبۆرانەکە، دووبارە یاریزانان هاتنەوە ناو یاریگا و تیمی "کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا" دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد کە دیسان یەکێکیان گۆڵی ئیمباپێ بوو. ئەوەی دیکە عوسمان دێمبلی تۆماری کرد.
ئەنجامی ئارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ فەڕەنسا و هیچ بۆ عێراق کۆتایی هات. بەهۆی ئەم سەرکەوتنەوە فەڕەنسا گەییشتە قۆناغی 32ی جامی جیهانیی 2026.
لە یارییەکەی بەرانبەر بە فەڕەنسا، لە هەڵبژاردەی عێراقدا چوار یاریزانی کورد یارییان دەکرد.
لە یاریی پێشتریشدا عێراق یارییەکەی خۆی بەرانبەر نەرویج بە 4-1 و دۆڕاندبوو، بۆیە لە چوارچێوەی گرووپی (ئای) هەتا ئێستا هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە.
بڕیارە عێراق یاریی کۆتاییی خۆی لە بەرانبەر سەنیگال ڕۆژی 26ی مانگی حەوت لە شاری تۆرێنتۆی کەنەدا ئەنجام بدات.