بەغداد- INA
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە پرۆسەکانی ڕاستکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێیەمی ناوەندی بەردەوامن، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە دا کە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەبێت.
کەریم سەید وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "پرۆسەکانی ڕاستکردنەوە و وردبینیکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێیەمی ناوەندی هێشتا لە سەنتەرەکانی پشکنینی سەر بە لێژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوەکان بەردەوامن، و تا ئێستا بە شێوەیەکی کۆتایی تەواو نەبوون".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "چاوەڕوان دەکرێت سەرجەم ڕێکارە تەکنیکییەکان تەواو بکرێن و لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێن".