عەممان – INA – هیبە سوودانی
ئەمڕۆ دووشەممە، کارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی، لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەستی پێکرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: کارەکانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد، کە بە بانگهێشتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەرانی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی، لە عەممانی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "کۆبوونەوەکە ئامانجی هەماهەکردنی هەڵوێستەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایە سەبارەت بە دۆسیە پێشکەشکراوەکان، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی و پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە هەرێمییەکانی ئێستایە".
ڕوونیشی کردەوە: ئوردن لە دوای کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکە، میوانداریی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری دەکات لە خولی ئاسایی دەستپێکردنەوەی ژمارە 165دا.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەش و پەرەسەندنی سیاسی و ئەمنی کە ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت تاوتوێ بکرێن، سەرەڕای ئەو بابەتانەی کە خراونەتە ناو بەرنامەی کاری ئەنجومەنەکەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەم خولە نوێکراوەیە وەک تەواوکارییەک دێت بۆ کارەکانی خولی ئاسایی 165ی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری، کە لە 29ی ئاداری 2026دا بە سەرۆکایەتیی بەحرەین لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە (ئۆنلاین) بەڕێوەچوو.