بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی چین، جەختی کردەوە کە جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە ئاسۆیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی، ڕایگەیاند: "جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هاوکار دەبێت لە چەسپاندنی ئاگربەست و ئاسۆیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکان دەکاتەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "پشتیوانی لە مافی ئێران دەکەین لە پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خۆیدا".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە ئامادەین بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هاوکاری و گێڕانی ڕۆڵێکی بنیاتنەر بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و هێمنی بۆ ناوچەکە".