بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەستبەسەرداگرتنی پارە و خانووبەرەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای ناوەڕاستی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەریدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: بڕیار درا بە دانانی نیشانەی دەستبەسەرداگرتن لەسەر پشکەکانی تۆمەتبار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای ناوەڕاست (عەلا سەمیر ڕاشد) لەو خانووبەرەیەی کە ژمارەکەی بریتییە لە (29/م 16 مەسالحە ئەلبو عەکاش)، و ڕێگە نەدرێت هیچ جۆرە مامەڵەیەکی پێوە بکرێت تەنیا بە فەرمانی فەرمی لە لایەن دادگاوە.
لە خوارەوە بەڵگەنامەکەیە: