یاریگا – شێروانە راهێنەری وەرزی رابردووی چوارقوڕنەی دەوێت و گفتوگۆی سەرەتایش لە نێوان هەردوولا دەستی پێکردووە. بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان و خولی پلە سێی عێڕاق، شێروانە لە یەکەم کاریدا دەیەوێت راهێنەر بۆ تیپەکەی دیاریی بکات، بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا کارگێڕی شێروانە پەیوەندیان بە مەحمود مەجید، راهێنەری وەرزی رابردووی چوارقوڕنە کردووە …