یاریگا – یانەی کالیاری ئیتاڵی، ئارماندۆ بۆرخا، هێرشبەری پێشووی چێڵسی کردووەتە ئامانج. تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی کالیاری ئیتاڵی بیر لە گواستنەوەی ئارماندۆ بۆرخا، هێرشبەری یانەی بێرنلی دەکاتەوە و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات. هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە هاوینی 2025 چێڵسی جێهێشت و بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێرنلی کرد. هێرشبەرە ئەلبانییەکە …