🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەشدی شەعبی: تیرۆریستێک لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین دەستگیرکرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/22 02:32

بەغداد – INA

دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "هێزێک لە لیوای ٢٢ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە حەشدی شەعبی، توانییان تۆمەتبار (أ.ر.ر) دەستگیربکەن، کە بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین داواکراو بوو."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "پڕۆسەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە، و تۆمەتبارەکەش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)