🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لە ناوچەی پارێزراو لە لوبنان ناکشێینەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/21 17:32

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەیەکی باشووری لوبنان ناکشێتەوە کە بە ناوچەی "پارێزراو" ناودێری کرد و ڕایشیگەیاند هێزەکانی ئیسرائیلیش ئازادیی کارکردنیان دەبێت بۆ "نەهێشتنی هەڕەشەکان".

ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاندووە "پاراستنی گیانی سەرباز و هاووڵاتیانمان لە پێشینەی ئەرکەکانماندایە."

قسەکانی کاتز لە کاتێکدایە کە پرسی لوبنان بووەتە یەکێک لە تەوەرە هەستیارەکانی گفتوگۆکانی ئەمڕۆی سویسرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترامپ ناڕەزایی خۆی لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و پەرەسەندنی پێکدادانەکان لەگەڵ حزبوڵڵا دەربڕی و هۆشداریی دا کە ئەم پرسە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی دانوستانە هەستیارەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا دروست بکات.

لە هەمان کاتدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە سەرەتای کۆبوونەوەی لەگەڵ ناوبژیوانانی پاکستان لە سویسرا، وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرانی نەدایەوە سەبارەت بە پەیامێکی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)