🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردە: 35 هەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندنی خێرا بۆ پۆلی شەشەمی سەرەتایی بەشدار بوونە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/21 17:14

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەروەردە،ڕایگەیاند کە زیاتر لە 35 هەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندنی خێرا بۆ پۆلی شەشەمی سەرەتایی بەشداریانکردوە.

ویسام ناهز عەبود، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری لە دەزگای جێبەجێکاری نەهێشتنی نەخوێندەواری سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی گشتی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی سەنتەرەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندنی خێرا بۆ پۆلی شەشی سەرەتایی بۆ ئەمساڵ، گەیشتووەتە 35 هەزار و 533 قوتابی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)