بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فالح ساری، وەزیری دارایی،جەختیکردەوە کە پشتگیریکردنی هێزە چەکدارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەولەوییەتێکی نیشتمانییە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: فالح ساری، وەزیری دارایی پێشوازی لە فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا،سەرۆکی ئەرکانی سوپا کرد،و تێیدا ژمارەیەک دۆسیەی جێگەی بایەخی هاوبەش سەبارەت بە دامەزراوەی سەربازی و ڕێگاکانی بەهێزکردنی تواناکانیان لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیان تاوتوێ کران.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : سەرۆک ئەرکانی سوپا پوختەیەکی لەسەر ئاستی ئامادەیی و ئەو پێشکەوتنەی لە ئاستی هێزە چەکدارەکان بەدەستهاتووە و ئەو بەرنامانەی پەسەندکراون بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سەربازی و بەرزکردنەوەی توانستی یەکە جیاوازەکان خستەڕوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری دارایی جەختیکردەوە کە هێزە چەکدارەکان زامنی سەرەکین بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەک جەختیشی لەسەر "گرنگی بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییە پێویستەکان بۆ کارەکانیان کردەوە، بەجۆرێک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری عێراق.
لە بەرامبەدا فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا پشتگیرییەکانی وەزارەتی دارایی و پابەندبوونیان بە هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی بەرز نرخاند و جەختیکردەوە کە هاوکاری نێوان دامەزراوە حکومییەکان فاکتەرێکی گرنگە لە پەرەپێدانی توانای هێزە چەکدارەکان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان.