بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، شاندی پاکستان بەشداری لە دانوستانەکانی سویسرا دەکات سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، شاندی پاکستان بەشداری لە دانوستانەکانی سویسرا سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد دەکات، و ڕوونیشیکردەوە کە دانوستانەکانی سویسرا یەکەم بەشداریکردن و پەیوەندی فەرمییە لەوەتەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە واژۆ کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو : کەنشاندی پاکستان دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونمان بە دیالۆگ و ڕێچکەی هاوسەنگ تا گەیشتن بە واژۆکردنی یاداشتنامەکە.
وەزیری ناوخۆی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە کاروبارەکان بە ئاڕاستەی دروستدا دەڕۆن، و هیوای خواست کە کۆبوونەوەکانی سویسرا بە ئەنجامی ئەرێنی و بەسوود کۆتایی بێن.