بەغداد – INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، رۆژی شەممە، ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن) زۆر بچووک لە دوورییەک لە دیوەخانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە قەزای گهرمی سەر بە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتە خوارەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەعات ١٦:٠٠ی ئێوارەی رۆژی شەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زۆر بچووک لە دوورییەک لە دیوەخانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە قەزای گهرمه لە پارێزگای ئەنبار و لەسەر کەناری یەکێک لە جۆگە خاوێنکەرەوەکان کەوتە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ئاگرکەوتنەوە لە ناو پووش و پەڵاشەکاندا بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گەورە لێبکەوێتەوە".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "بەپێی بەدواداچوونی هەواڵگریی تەکنیکی، فڕۆکەکە چەند کەرەستەیەکی تەقەمەنی هەڵنەگرتبوو، و ئەم جۆرە فڕۆکانەش مەودای فڕینیان لە ٧٥٠ مەتر تێپەڕ ناکات، و لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیدا خێرا دەسوتێن"، ئاماژەی بەوەش دا کە "دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و بەڵگەکانی تاوان دەستیان بە ڕێکارە پێویستەکان و لێکۆڵینەوە کردووە".