بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، لە چەندین دەروازەی سنووری و بازگەكان، دەستیان كردووە بە وەرگرتنی ئەركە ڕاسپێردراوەكانی.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەبارەت بە بەهێزكردنی كۆنتڕۆڵ بەسەر دەروازە سنوورییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێدراوە، مەفرەزەكانی ئەو دەزگاكە دەستیانكردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەوەی ئەركی دیاریكراوی خۆیان لە ژمارەیەك دەروازەی سنووری و دەروازەی سنووری وخاڵەكانی پشكنین.
لە بەیاننامەكەدا جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی حكومەت بە وردبینییەكی بەرز و كەڵك وەرگرتن لە هەموو توانا هەواڵگری و تەكنیكی و مەیدانییەكان بۆ توندكردنەوەی كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی و ڕێگریكردن لە پێشێلكردنی ڕێسا كارپێكراوەكان، بەمەش بەشداریكردن لە پاراستنی ئابووری نیشتمانی و بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت، ئاماژەی بەوەشكرد، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە چوارچێوەی پشكنینی گومرگی و ناوچەی ئاڵوگۆڕكردن و شوێنە دیاریكراوەكان دەستیانكردووە بە بڵاوەپێكردن لە چوارچێوەی پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ چاودێریكردن و دەستنیشانكردنی هەر سەرپێچییەك یان هەوڵی قاچاخكردن، بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی گشتی گومرگی، دەستەی بەندەرەكانی سنوور، و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكانی دیكە.