🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بكاته‌ پشووی فەرمی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/20 23:32

بەغداد – INA

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی، هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم (عاشوورا).

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ڕۆژی پێنجشەممە، کاتی ٢٥ی حوزەیرانی ئەم مانگە، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)