بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند و پێشبینی زیادبوونی زریانی خۆڵبارین و دابەزینی كەمێكی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكوور كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش هاوشێوەی دەمێننەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی باش دەبێت (8-10 كم.
بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەن: دهۆك 39 پلە، سلێمانی 40 پلە، هەولێر 41 پلە، نەینەوا 42 پلە، كەركوك و ئەنبار 43 پلە، سەڵاحەدین 45 پلە، بەغدا، دیالە، بابل، كەربەلای پیرۆز، واست، و دیوانیە 46 پلە، نەجەف 47 پلەی سەدی، و میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە 48 پلەی سەدی، ئاماژەی بەوەشكرد، كەش وهەوای ڕۆژی دووشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای سووك بۆ مامناوەندی باكوری ڕۆژئاوا، چالاكتر دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور، دەگاتە 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و دەبێتە هۆی تۆزێكی سووك، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا، هەروەها بینینی ئاسۆیی باش دەبێت (8-10 كم)، كەم دەبێتەوە بۆ 5-7 كم لە بارودۆخی خۆڵ وتۆزدا.
كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممەش بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا كەمێك بەرزدەبنەوە و لە هەندێك ناوچەی باشووری ناوچەكە دەگاتە دەوروبەری 50 پلەی سەدی، بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا چەند پلەیەك دابەزین بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.