🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عێراق و فەرەنسا بەردەوامی هاوبەشی ستراتیژی لە بواری ئاسایش و ڕاهێنان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات دەكەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/20 12:29

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ژەنەڕاڵ میشێل دێلپیت فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا كە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەڕێوەچوو، پابەندبوونیان بە بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی بەتایبەتی لە بوارەكانی مەشق و ڕاهێنان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و هەواڵگری دووپاتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ ژەنەڕاڵ میشێل دێلپیت، فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی فەرەنسا كۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەرزكردنەوەی هاوكاری و هەماهەنگی و چالاككردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كرا كە لەنێوان عێراق و فەرەنسا واژۆكراوە، بەتایبەتی لە بوارەكانی مەشق و ڕاهێنان و بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش، و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و هەواڵگری بۆ پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی توانا ئەمنییەكان و سەقامگیری لە عێراق، بەپێی دەستووری عێراق و یاسا و ڕێسا كارپێكراوەكان، لە میانی دیدارەكەدا فەریقی یەكەمی روكن محەممەدی جەختی لە پێشكەوتنی بەرچاو لە پەیوەندییە ئەمنییەكان و هاریكاریی دووقۆڵی كردەوە و ستایشی ڕۆڵی هەماهەنگی و پاڵپشتی فەرەنسای كرد لەو بوارەدا.

لای خۆیەوە ژەنەڕاڵ دێلپێت سەرسامی خۆی بۆ ئاستی بەرزی لێهاتوویی و ئامادەیی دەربڕی كە لەلایەن هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە نیشان دراوە، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە بەردەوامی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو نەتەوەی دۆست دووپاتكردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)