بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح ئەلزەیدی، تایبەت بە گۆڕانکاریی فەرمانبەران ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی فالح ئەلزەیدی، کە ئامانجیان پەرەپێدانی سیستمی گومرگی و چاودێری و بەهێزکردنی کارایی ئەدایە، ئەمەش لە ڕێگەی دەستکردن بە ڕێکارەکانی گۆڕینی کارمەندان لە ناوەندە گومرگییەکاندا بەپێی پێداویستییەکانی کار، پێوەرەکانی لێهاتوویی و پێویستیی ڕاستەقینەی هەر ناوەندێک، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی کاری مەیدانی".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە: "ڕێکارەکان دووبارە دابەشکردنەوەی ستافەکانی ناوەندی گومرگی بەپێی ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان گرتووەتەوە، بە شێوازێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی پەرەپێدانی کاری گومرگی، بەهێزکردنی کارایی ئەدا و بەرزکردنەوەی ئاستی سیستمی کارگێڕی و چاودێری بگونجێت، فەزڵەن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی چاکسازی و بەگەڕخستنی دروستی سەرچاوە مرۆییەکان".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ، لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستی کردووە بە ئامادەکردنی تیمە تەکنیکییە پسپۆڕەکان بۆ وەرگرتنی ئەو ئامێرانی سۆنەرەی کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگەڕێندرێنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە ئامانجیان پەرەپێدانی سیستمی گومرگی و چاودێری، بەهێزکردنی تواناکانی پشکنین و وردبینی، و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی تەکنیکی لە ناوەندە گومرگییەکاندا".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕێنمایی داوە بە بەهێزکردنی ڕۆڵی لیژنەکانی پشکنین و وردبینیی گومرگی و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوان پێکهاتە پێوەندیدارەکاندا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە توندوتۆڵکردنی ڕێکارە چاودێرییەکان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کاری مەیدانی، لە ڕێگەی پشتبەستن بە ئامرازە تەکنیکییە هاوچەرخەکان و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان لە پرۆسەکانی پشکنین و وردبینیدا".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا دێن کە ئامانجیان بەهێزکردنی کارایی کار و پەرەپێدانی سیستمی چاودێرییە، بە شێوازێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا، و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایشی ئابووری و پاراستنی ماڵی گشتی، جگە لە چەسپاندنی بنەماکانی کارگێڕیی هاوچەرخ و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا لە ناوەندە گومرگییەکاندا".