🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: گەمارۆی دەریایی ئێرانی ناچار کرد بێتە سەر مێزی گفتوگۆ

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/19 23:02

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە درێژەکێشانی جەنگ دەبووە هۆی سستییەکی ئابووریی جیهانی ، ئاماژەی بەوەش کرد کە گەمارۆی دەریایی هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ناچارکردنی ئێران کە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

ترامپ بە ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ڕاگەیاند، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕێبەری نوێی ئێران موجتەبا خامنەیی لە میانی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا بە سەختی بریندار بووە، و گوتیشی کە ئەو خاوەن ئازایەتییە، هەروەها ئەوەی ئێستا لە ئێراندا ڕوودەدات بە گۆڕینی ڕژێم لەقەڵەم دا و پێی وابوو خامنەیی کوڕ جیاوازە لە باوکی.

ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئێراندا واژۆ کراوە، دەکرێت وەک "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرجی ئێران" سەیر بکرێت، و جارێکی دیکەش ڕەخنەی لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمیی ساڵی 2015 گرتەوە و بە "کارەسات" ناوزەدی کرد.

ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە قسەی لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێراندا نەکردووە، بەڵام دەبینێت کە تا ڕادەیەک ئازایەتیی تێدایە، جەختیشی کردەوە کە ئەو لە پێگەی هێزەوە گفتوگۆی کردووە، چونکە هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانیی ئێران "کۆتاییان هاتووە"، وەک ئەوەی خۆی دەڵێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)