بەدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزی ئێرانی، جەختی کردەوە کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتیانە دەدرێت کە داواکاریی پەڕینەوە پێشکەش دەکەن.
دەستەکە لە لێدوانگەلێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "هیچ باج و ڕسووماتێک بەسەر ئەو کەشتیانەدا ناسەپێنرێت کە دەیانەوێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە گەرووەکە تێپەڕن".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئەو کەشتیانە دەدرێت کە داواکاریی پەڕینەوە پێشکەش دەکەن و پابەندی پێداویستی و مەرجەکان دەبن".