بەدواداچوون – INA
بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لە پارێزگای زاپۆریژیا ڕایگەیاند، کە وەرشەی گواستنەوەی وێستگەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێی درۆنیی ئۆکرانی بووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی وێستگەکەدا هاتووە: "شەوی 19ی حوزەیران، وەرشەی گواستنەوەی ناو وێستگەکە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی درۆنە ئۆکرانییەکان بووەوە، بەبێ ئەوەی دەستدرێژییەکە چەندین قوربانی یان برینداری لێبکەوێتەوە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لانی کەم 14 لێدان تۆمارکراون، کە یەکێکیان بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە وەرشەی گواستنەوەی سەر بە وێستگەکە".
ڕاگەیاندراوەکە ڕوونی کردووەتەوە: "زیان بە هەندێک لە باڵەخانەکان گەیشتووە و ناتوانرێت قەبارەی تەواوی زیانەکان بخەمڵێنرێت بەهۆی بەردەوامیی هەڕەشەی هێرشە دووبارەبووەکان و ئەو کۆتوبەندە ئەمنییانەی کە بەسەر پشکنینی ناوچە زیان لێکەوتووەکاندا سەپێنراون"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئامانج لەم لێدانانە پەکخستنی کاری ژێرخانی گواستنەوەی وێستگەکەیە و ڕێگریکردنە لە خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان و گواستنەوەی ستافەکان، ئەمەش مەترسیی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی کارکردنی سەلامەتی وێستگەکە دروست دەکات".
سەرچاوە: ڕووسیا تودەی