بەغدا- INA
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، کارەکانی قیرتاوکردنی ڕێگاوبانەکان لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەیبە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لەلایەن ستافەکانی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی حەشدی شەعبییەوە دەستی پێکرد.
لە ڕاگەیاندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبیدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ستافەکانی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی حەشدی شەعبی، دەستیان کردووە بە کارەکانی قیرتاوکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەیبە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی حکومیدا دێت و دوای تەواوکردنی کارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت".