بەغدا - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٩٤٩١ گرێبەست، لە کاتێکدا کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە هەمان مانگدا ٥٨٢٩ حاڵەت بووە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە: بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەدایە، بە جۆرێک ژمارەی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە کەرتی ڕەسافە ٤٥٤٢ و لە کەرتی کەرخ ٣٥٠٣ گرێبەست بووە، لە کاتێکدا کۆی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە کەرتی ڕەسافە ١٢٤٤ و لە کەرتی کەرخ ٩٤٦ حاڵەت بووە