🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بەرفراوان بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت)

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/18 02:20

بەغدا – INA

فەریقی یەکەمی ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی سەردانە ملیۆنییەکان، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی بەرفراوانی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت).

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "فەریقی یەکەمی ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی سەردانە ملیۆنییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای فەرماندەیی، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی ئەمنی و خزمەتگوزاریی بەرفراوانی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی پلانی پاراستنی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت)."

ڕاگەیەندراوەکە ی خستووەتە ڕوو: "کۆنگرەکە ئامادەبوونێکی باڵای بەخۆیەوە بینی کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەردانەکان، دەستەی ڕوکن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ نوێنەرانی مەزارگە پیرۆزەکان (العتبات المقدسة)، فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان، دەستەی حەشدی شەعبی و نووسینگەی سەرۆک وەزیران، جگە لە نوێنەرانی سەرجەم وەزارەتەکان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان. هاوکات لە ڕێگەی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە (ڤیدیۆ کۆنفرانس)، فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکان، فەرماندەکانی پۆلیس، میحوەرەکانی حەشدی شەعبی و نوێنەرانی مەزارگە پیرۆزەکان و حکومەتە خۆجێییەکان بەشدار بوون."

ئەوەش هاتووە کە: "کۆنگرەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی گرفت و تەحەددییە ئەگەرەکان، دابینکردنی پێداویستییەکان لە سەرجەم ڕووەکانەوە، و جەختکردنەوە لەسەر ئامادەکاریی پێشوەختە بەپێی ئاستی پسپۆڕی و ئەو ئەرکانەی سپێردراون بە هەر لایەنێک. هەروەها فەریقی یەکەمی ڕوکن محەمەداوی گوێبیستی کورتەیەکی تێروتەسەل بوو کە لەلایەن سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەوە پێشکەشکرا، کە تێیدا میکانیزمەکانی هەماهەنگی هاوبەشی خستەڕوو بۆ مسۆگەرکردنی ڕەوتی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە سەردانیکەران و تەواوکاریی نێوان هەوڵە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەردانەکە."

لە کۆتاییدا هاتووە: "سەرۆکی لیژنەی ئەمنی چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگی ئاڕاستە کردن، کە لە پێشەنگیاندا یەکخستنی هەوڵەکان و کارکردنی هاوبەش بوو لە نێوان سەرجەم ئەندامانی هەردوو لیژنەی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ نیشاندانی ئەم بۆنە مەزنە بە شایستەترین شێوە، بەتایبەت کە ملیۆنان باوەڕدار لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا خۆیان بۆ یادکردنەوەی ئامادە دەکەن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)