🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ترامپ واژۆی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران کرد

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/18 03:41

سەرۆکی ئەمەریکا پشتراشتی کردەوە کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران واژۆی لەسەر کراوە، بەمەش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی واشنتن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

"بەڵێ واژۆ کراوە....لە ڤێرسای واژۆم کرد، هەر ئێستا واژۆم لەسەری کرد" سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەدەرەوەی کۆشکی ڤێرسای ئەمەی بە ڕۆژنامەنووسان گووت، دوای بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانێک کە لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە بۆی ڕێکخرا بوو.

کۆشکی سپی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڤیدیۆیەکی 35 چرکەیی ساتی واژۆکردنی یاداشتنامەکەی لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا بڵاوکردووەتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەرۆک ترامپ دوای واژۆکردنی، نوسراوی یاداشتنامەکە دەدات بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ روبیۆ. دواتر سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەستخۆشی لە ترامپ دەکات و تەوقەی لەگەڵ دەکات. هەروەها بەشداربووانی تری بۆنەکە چەپڵەڕێزانی دەستخۆشی دەکەن و دەنگی کەسێک دەبیسترێت کە بە عەرەبی دەڵێت "پیرۆزە."

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، هاوکات یاداشتنامەکە لەلایەن سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان واژۆ کراوە.

پێشتر، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دەقی کۆتایی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس و دانوستانکاری سەرەکی ئێران محەمەد باقر قالیبافەوە واژۆی لەسەر کرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)