نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە سوپای ئەمریکا بۆ ماوەیەک لە کەنداو دەمێنێتەوە، هاوکات پێشبینی کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت.
ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکەی ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا واژۆ دەکرێت،" و ڕوونیکردەوە: "سوپای ئەمریکا بۆ ماوەیەک لە کەنداو دەهێڵینەوە."
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەگەر وڵاتانی دیکە خاوەنی موشەکی بالیستی بن، ئەوا بێداوەرییە (دادپەروەرانە نییە) ئەگەر ئێران خاوەنی هیچ موشەکێکی بالیستی نەبێت."