🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک ماکرۆن: ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران ڕێگە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام دەکاتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/18 05:41

سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە ئەنجامدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمەریکا و ئێران کرد و بە هەنگاوێک "بەرەو ئاراستەی دروست" ناوی برد.

سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن ماوەیەکی کەم دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترامپەوە ڕایگەیاند، "ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام و کردنەوەی گەرووی هورمز."

وتیشی، "هەنگاوێکی گرنگە بەئاراستەی دروست بۆ هاوبەشەکانمان، بەو پێیەی بەم زووانە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەکانی وزە."

سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی چوارشەممە بە کاتی واشنتن لە کۆشکی ڤێرسای لە پاریس بە فەرمی واژۆی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد لەنێوان ئەمەریکا و ئێران کرد.

سەرۆک ترامپ کە لە کۆشکی ڤێرسای لەلایەن سەرۆک ماکرۆن و خانمی یەکەم بریجێت بانگهێشتی ئێوارەخوانێک کرابوو، دوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەکانی گرووپی وڵاتانی حەوت، فەرەنسای بەجێ هێشت و بەرەو ئەمەریکا گەڕایەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)