🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی ئەنجامەکانی سەردانی نێردەی ئەمریکا بۆ بەغدا دەکات و جەخت لە گرنگی خێراکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/18 00:56

بەغدا – INA

چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی ئەنجامەکانی سەردانی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکای بۆ بەغدا کرد، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی خێراکردن لە یەکلاکردنەوەی مەلەفی تەواوکردنی کابینەی حکومەت کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی ژمارە (٢٨١)ی لە نووسینگەی شێخ هەمام حەموودی و بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران ئەنجامدا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر گۆڕەپانی نیشتمانی."

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامادەبووان گوێبیستی سەرنجەکانی سەرۆک وەزیران بوون سەبارەت بە دوایین ڕێکارەکانی حکومەت و ئەو مەلەفانەی لە ژێر بەدواداچووندان. هەروەها تاوتوێی ئەنجام و دەرئەنجامەکانی سەردانی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا و ئەو گفتوگۆیانە کرا کە لەگەڵ حکومەتدا ئەنجامی دابوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی بەژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و سەروەرییەکەی بکات."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی مەلەفی تەواوکردنی کابینەی حکومەتی تاوتوێ کرد و جەختی لە گرنگی خێراکردن لە جێبەجێکردنی ئەم شایستەیە کردەوە، بە ئامانجێک کە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای حکومەت و گەرەنتی تەواوکردنی پێداویستییەکانی کارنامەی وەزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان بكات."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: "چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گەرمترین سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی عێراق و نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی کرد بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەمی پیرۆزەوە، و بەهایە مەزنەکانی شۆڕشی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) و ئەو واتا نەمرانەی کە لە چاکسازی، قوربانیدان و داکۆکیکردن لە حەق و دادپەروەریدا هەیەتی، بەرز نرخاند."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)