بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، دۆخی کەرتی تایبەت لە عێراق و ئەو یاسایانەی کە پێویستن بۆ هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە وڵاتدا، تاوتێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت کرد بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا ساڵح جبوری".
راشیگەیاند: "لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی کەرتی تایبەت لە عێراق تاوتێ کرا، شانبەشانی گفتوگۆکردن لەسەر دیارترین ئەو تەحەددی و ڕێگریانەی کە ڕووبەڕووی ژینگەی کارکردن دەبنەوە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی چالاکیی ئابووریدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر لە دیدارەکە باس لەو یاسا پێویستانە كرا کە بەشدارن لە بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی، لەگەڵ گرنگی پێگەیاندنی ئەم یاسایانە لە ڕێگەی سوودوەرگرتن لە پێشنیار و ڕای پسپۆڕان و شارەزایان، بە ئامانجی پەسندکردنیان بە شێوازێک کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی گەشەپێدانی ئابووری بێت و پشتگیری لە ژینگەی بازرگانی و کارکردن لە عێراقدا بکات".