بەغداد - INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: گەنجان سامانی ڕاستەقینەی عێراق و تەوەری سەرەکی گەشەپێدانن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان، لە ماڵی میوانداری خۆی پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و وەرزش لە پارێزگاکانی عێراق کرد، بەمەبەستی تاوتێکردنی دۆخی کەرتی لاوان و وەرزش، و ڕێگاکانی پەرەپێدانی ئەو بەرنامە و پڕۆژانەی کە چینی گەنجان دەکەنە ئامانج، وێڕای تاوتێکردنی دیارترین ئەو تەحەددیانەی کە ڕووبەڕووی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبنەوە لەگەڵ پێداویستییەکانیان لەسەر هەردوو ئاستی کارگێڕی و خزمەتگوزاری".
فەیحان لە میانی دیدارەکەدا جەختیکردەوە: "گەنجان سامانی ڕاستەقینەی عێراق و تەوەری سەرەکی گەشەپێدانن"، و تەئكیدیشی لەسەر "پێویستی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پێگەیاندنی تواناکانیان و پشتگیریکردنی داهێنانەکانیان کردەوە، لەپاڵ گرنگیدان بە ژێرخانی وەرزشی و فراوانکردنی ئەو پڕۆژە گەنجانەی کە بەشدارن لە بەهێزکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و وەبەرهێنانی وزەی گەنجان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، وەرزشی و گەشەپێداندا"، هۆشیاریشی دا لەسەر "ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری یاسایی پێویست بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە زیندووە".
لای خۆیانەوە، بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و وەرزش دیارترین پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان و ئەو ڕێگریانەی کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی بەرنامە و چالاکییە لاوانە و وەرزشییەکان دەبنەوە لە پارێزگاکاندا خستەڕوو، و ستایشی "گرنگیدانی جێگری یەکەم بە مەلەفی گەنجان و پەرۆشی ئەو بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان" کرد، لە هەمانکاتدا جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری کرایەوە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکانی لاوان و وەرزش و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی تواناکانی نەوەی گەنجدا.