هەولێر - INA
وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆمارکردنی دوو تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر ڕاگەیاند، کە دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: " تووشبوونی باوکێک و کوڕەکەی کە تەمەنیان ٧١ و ٢٩ ساڵە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم دوو حاڵەتە یەکەمین حاڵەتی تووشبوونن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەناو هەرێمدا لەمساڵدا".
له بەیاننامەکەدا هاتووە: "هۆکاری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دوو کەسە تووشبووە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەناو ماڵەکەیاندا ئاژەڵیان سەربڕیوە"، رونیشیكردەوە: "پشکنینە تاقیگەییەکان تووشبوونی هەردوو کەسەکەیان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون سەلماندووە، و چارەسەری پێویستیان پێدراوە".