بەدواداچوون - INA
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی کرد کە نرخەکانی نەوت بگەڕێنەوە بۆ ئەو ئاستەی کە ٤ مانگ لەمەوبەر هەیانبوو، واتە پێش شەڕی دژ بە ئێران. ئەمەش لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا هات لەگەڵ ناریندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەراوێزی لووتکەی حەوت لە فەڕەنسا.
ترەمپ زانیاریی زیاتری خستەڕوو و گوتی: "یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران زۆر بەهێزە و ناچاری دەکات کە نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
لە درێژەی قسەکانیدا رونیكردەوە: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران وەک دیوارێک دەبێت لە بەردەم بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".