هەولێر-INA
سەنتەری نێودەوڵەتی کایسید (KAICIID) بەڵگەنامەیەکی ستراتیژیی نوێی بە ناونیشانی "میدیا لە پێناو ئاشتی" بڵاوکردەوە، کە داوا لە دامەزراوە میدیاییەکان دەکات چەمکەکانی ئاشتی و دیالۆگی نێوان ئایینەکان بخەنە ناو کارنامەی کارکردنیانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا جەخت لە سێ ڕێڕەوی سەرەکی دەکاتەوە : ئەوانیش بەمرۆڤایەتیکردنی چیرۆکە ئایینییەکان،و پڕکردنەوەی کەلێنەکان بە دیالۆگ، و بەرزکردنەوەی دەنگی دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان.
هەر بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کە لەلایەن پرۆگرامی ناوچەی عەرەبی لە "کایسید" (KAICIID)
بڵاوکراوەتەوە، پشت بە توێژینەوەی بەرفراوان و چاوپێکەوتن لەگەڵ شارەزایان و تێڕوانینی مەیدانی دەبەستێت بۆ گەڕان بەدوای تواناکانی میدیا لە بەهێزکردنی تەبایی کۆمەڵایەتیدا، کە پێ وایە ئەم دەقە لە ئەزموونی ناوچەکانی عەرەبییەوە
سەرچاوەی گرتووە،بەڵام ئەنجام و پێشنیارەکانی گرنگییەکی زۆر و بەپەلەیان هەیە بۆ دامەزراوە میدیاییەکان،و داڕێژەرانی سیاسەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە
سەرانسەری جیهاندا.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە : مایا سوکەر، بەرپرسی پرۆگرامەکانی کایسید لە ناوچەی عەرەبی، ئەوەی خستۆتەڕوو : کە میدیا خاوەنی دەسەڵاتی گۆڕینی تێگەیشتنی کۆمەڵگایە لەبارەی
هەمەڕەنگی کولتووری و ئایینی و پێکەوەژیان، بەڵام ئەم هێزە هێشتا بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەکارنەهێنراوە، بۆیە ئەم ڕاپۆرتە بانگەوازێکی ڕوونە بۆ ڕۆژنامەنووسان،
و سەرنووسەران،و دامەزراوە ئایینییەکان و داڕێژەرانی سیاسەت بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی نوێ کە ئاشتی بخاتە چەقی پەیامی میدیایی ئامانجدار بۆ فرەیی و
ئاشتی.
هەروەک ڕاپۆرتەکە پێ وایە ڕەنگدانەوەی باوەڕی نەگۆڕی "کایسید"ە کە ڕۆژنامەگەری، کاتێک پابەند
دەبێت بە دەسپاکی ئەخلاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەمەڕەنگی کولتووری و ئایینیدا،
و توانای هەیە هاووڵاتیان بەهێز بکات، و کۆمەڵگاکان پتەوتر بکات و بەشداری بکات لە بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوامدا، وەک چۆن ڕاپۆرتەکە جەختی لێدەکاتەوە، هێزی شاراوەی میدیا لە داڕشتنی ڕای گشتییەک کە پشتگیری لە پێکەوەژیان بکات،و هێشتا وەک پێویست سوودی لێ وەرنەگیراوە، بەڵام ئەم واقیعە شیاوی گۆڕانە.