🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار و شاندی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت دەكەنەوە لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەی ماونەتەوە لە كابینەی وەزاری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/17 17:53

بەغداد – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی و شاندێکی کوتلەی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بە سەرۆکایەتیی بەها ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی ئەوەی کە ماوە لە کابینەی وزاری کردەوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیی کرد لە شاندێکی کوتلەی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی بەها ئەعرەجی، بۆ تاوتێکردنی دواپێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و پەرلەمانی لە وڵاتدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ڕۆڵی عێراق لە قۆناغی دوای شەڕ کرا، لەگەڵ ئاراستەکانی بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، جگە لە تاوتێکردنی لێکەوتە ئابوورییەکانی ئێستا و ڕێگاکانی دۆزینەوەی دەروازەی بەدیل بۆ هەناردەکردنی سەرچاوە نیشتمانییەکان بە جۆرێک کە سەقامگیریی ئابووریی ناوخۆیی مسۆگەر بکات".

سەرۆکایەتیی کۆمار ئەوەشی خستەڕوو: "هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی دەنگدان لەسەر ئەوەی کە ماوە لە کابینەی وزاری کردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای ڕاپەڕاندن لە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتدا".

لای خۆیانەوە، شاندی کوتلەکە پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بە "پشتیوانیی یاسادانان بۆ کارنامەی حکومەت، بەتایبەتی لە دۆسیەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی و بوژاندنەوەی واقیعی خزمەتگوزاری بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)