بەغداد – INA
وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی ڕەوتی هاتووچۆی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی عێراقدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لەژێر سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە، و وەک نوێنهرایتی كردنی کۆششە نیشتمانییە بەردەوامەکان، وەزارەتی گواستنەوە سەرکەوتنی کۆبوونەوە هەماهەکـنگییە باڵاکان بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئاسمانی عێراق ڕادەگەیەنێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم هەوڵانە بوونە هۆی هەماهەکـنگییەکی ئاستبەرز لەگەڵ سعودیە، کوێت و بەحرەین، جگە لە یەکێتیی ئەوروپا و یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA)، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوودا، ڕەوتی هاتووچۆی ئاسمانیی تێپەڕبوو دەستپێبکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی سڤیل (ICAO)، وەزارەت ڕێنمایی ئاڕاستەی بەشە پسپۆڕییەکان لە کۆمپانیای گشتیی کەشتیوانیی ئاسمانی کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی تەواو لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە:
جەختکردنەوەی بەشی پەیوەندییەکانی فڕۆکەوانی لەسەر ئامادەباشیی تەواوی سیستمی ڕاداری و شەپۆلە دەنگییەکان بۆ دەستەبەرکردنی کارایی ڕووماڵکردنەکە.
پەیوەندیکردنی بەشی هاتووچۆی ئاسماني لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کارایی هێڵەکانی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان.
ڕێنماییکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بۆ دابینکردنی ژمارەی پێویست لە کادران بۆ کارپێکردنی کەرتە بنەڕەتی و زیادەکانی کار، بە مەبستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەرەباڵغییەی کە چاوەڕوان دەکرێت.
ئاڕاستەکردنی سەرجەم چاودێرە ئاسمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی هاوکاری، و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی کەشتیوانی و ڕێڕەوە ئاسمانییە کورتکراوەکان، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتیی ئاسمانی و جیاکردنەوەی ئارام لە نێوان فڕۆکەکاندا".
وەزارەت جەختیشی کردەوە کە "گەڕانەوەی ئاسمانی عێراق وەک شاخوێنێکی سەرەکی بۆ کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر سەقامگیریی ژینگەی ئاسمانیی ئێمە و متمانەی ڕێکخراوە جیهانییەکان بە لێهاتوویی کادرە نیشتمانییەکانمان".


