ههولێر - INA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە، دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە، دۆخی کورد و پێکهاتەکان لەو وڵاتە و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ دیمەشق، تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ، پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئارامیدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.