بەغداد _ INA
وەزیری گەیاندن، مستەفا سەنەد، ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی ڕێکخراوی ڕاگەیاند کە هێڵی ئینتەرنێتی بازرگانی بەسەر زیاتر لە 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەفرۆشت.
سەنەد لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بە هەماهەکـنگی و هاوکاری هاوبەش لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، تۆڕێکی ڕێکخراو لەو کۆمپانیایانە هەڵوەشێندرایەوە کە تێوەگلابوون لە گۆڕینی ئاراستە و فرۆشتنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێتی تایبەت بە مەبەستی بازرگانی و نانێوخۆیی (کە بۆ ماڵان نییە)، و بەبازاڕکردنیان بۆ هاوووڵاتیان وەک اشتراکی ماڵان لە ڕێگەی پسوولەی نەفەرمییەوە، کە زیاتر لە 10,000 یەکەی نیشتەجێبوونی گرتبووەوە"، جەختیشی کردەوە لەسەر "تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان و بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە دادوەرییە پێویستەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە".
ئاماژه بهوهیش كراوه كه: "ئەم پرۆسەیە تەنها دەستبەسەرداگرتنی یەک گروپ دەگەیەنێت لەناو دەیان تۆڕی دەستنیشانکراودا کە بەدوای یەکدا هەڵدەوەشێندرێنەوە، و هەندێک لە کۆمپانیا سەرپێچیکارەکان پەنایان بردووەتە بەر بڕینی لەناکاوی خزمەتگوزارییەکە لە هاووڵاتیان بە مەبەستی شاردنەوەی شوێنەواری سەرپێچییەکانیان، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی فەرمی کوژاندنەوە (بڕین) لەلایەن ئێمەوە دەرچووبێت".
ڕوونیشیکردەوە: "بەهای دارایی بەفیڕۆچوو بۆ سەرجەم پرۆسەکانی پسوولەکردنی نایاسایی کە خزمەتگوزاری بە زیاتر لە 1.5 ملیۆن و نیو بەکارهێنەر دەگەیەنن، بە نزیکەی (200) ملیار دیناری عێراقی ساڵانە دەخەمڵێندرێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەزارەت بەڵێندەدات لە حاڵەتی گەڕاندنەوەی ئەم پارانەدا (یان بەشێکیان)، ڕاستەوخۆ بەکاریان بهێنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەر (خۆڕایی) بۆ بەشێک لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و شوێنە گشتی و کاتبەسەربردنەکان، و دابەزاندنی نرخی اشتراکەکانی ئێستا، لەگەڵ زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێت بە ڕێژەی 20% بۆ تۆڕەکانی (کێبڵی نۆری و بێوایەر) لە ماوەی ساڵی 2027دا".