نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەی بۆرگنستۆک لە ناوەڕاستی وڵاتەکە واژۆ دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "بڕیارە ڕۆژی هەینی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەی بۆرگنستۆک لە ناوەڕاستی وڵاتدا واژۆ بکرێت".