🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شارەوانیی بەغداد پلانێکی خزمەتگوزاری لە مانگی موحەڕەمدا ڕادەگەیەنێت کە کەربەلای پیرۆزیش دەگرێتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 16:38

بەغداد – INA – ئامنە سەلامی

شارەوانیی بەغداد ئەمڕۆ سێشەممە، داڕشتنی پلانێکی خزمەتگوزاریی تایبەتی بۆ مانگی موحەڕەمی حەرام و سەردانە ملیۆنییەکان ڕاگەیاند، کە چڕکردنەوەی هەوڵە مەیدانییەکان لە کارەکانی پاککردنەوە و خزمەتگوزاریی شارەوانیدا لە پایتەخت لەخۆدەگرێت.

عودەی جەندیل، وتەبێژی شارەوانیی بەغداد، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "شارەوانیی بەغداد هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی شەقامە سەرەکی و گشتییەکان چڕتر دەکاتەوە، لەگەڵ زیادکردنی ژمارەی حاویەکانی خۆڵ و خاشاک و بەهێزکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاکانی بەغداد".

ئەوەشی وت: "پلانەکە دابەشکردنی كیسه‌ی خۆڵ بەسەر خاوەن مەوکبەکاندا، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بۆ زیارەتکاران لەسەر پێویستیی پاراستنی پاکوخاوێنیی ڕێگاوبان و ئەو ڕێڕەوانەی بۆ زیارەتکاران تەرخانکراون، لەخۆدەگرێت".

جەندیل ئاماژەی بەوەش کرد کە "هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ دەستە و مەوکبە حوسێنییەکاندا هەیە بۆ ڕێکخستنی جووڵەی زیارەتکاران و دابینکردنی پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان، لەوانەش دابینکردنی ئاوی شیاوی خواردنەوە بۆ مەوکبەکان و بڵاوکردنەوەی حاویەکان لە شەقامە سەرەکییەکاندا".

ڕوونیشی کردەوە کە "هەوڵ و تواناکانی شارەوانیی بەغداد درێژ دەبنەوە بۆ شاری کەربەلای پیرۆزیش، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی پاککردنەوە لە ماوەی سەردانە ملیۆنییەکاندا، بەتایبەتی له‌ (عاشورا) و سەردانی ئەربەعیندا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی خزمەتگوزاریی گشتگیر و تەواوکاردا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)