🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمپانیای کارەبای ناوەڕاست: 55 حاڵەتی سەرپێچی لە دیالە لابران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 15:32

بەغداد- INA

کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست، ئەمڕۆ سێشەممە، لادانی 55 حاڵەتی سەرپێچی (تەجاوز)ی لە جۆری پیشەسازی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران لە پارێزگای دیالە گیراوەتە بەر.

کۆمپانیاکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست، عەلا سەمیر جبووری، ستافەکانی کۆمپانیاکە بەردەوامن لە کەمپینە مەیدانییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری سیستمی دابەشکردن".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "تیمەکانی فرۆشتن، یاسایی، و سەرپێچییەکان لە لقی دابەشکردنی کارەبای دیالە، بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی کارەبا، کەمپینێکی مەیدانییان بۆ لادانی سەرپێچییەکان لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕۆژئاوای شاری بەعقووبە ئەنجامدا".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "کەمپینەکە بووە هۆی لادانی (55) حاڵەتی سەرپێچی کە هی ئەو کەسانە بوون کە ڕەتیانکردووەتەوە مامەڵەی گەیاندنی فەرمی و بەستنی پێوەر لە جۆری پیشەسازی ئەنجام بدەن، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی بەکارھێنانێکی نایاسایی کە گەیشتووەتە (66) کیلۆوات، و بارگرانی ی سەرپێچی کە لە (183) کیلۆوات زیاتر بووە".

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆنووسی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی و فەرمی بۆ سەرپێچیکاران ڕێکخراوە و ئەو کەرەستانەی لە سەرپێچییەکاندا بەکارهاتوون دەستیان بەسەردا گیراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەپێی ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان".

کۆمپانیاکە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جەختی کردووەتەوە کە "کەمپینەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بگرێتەوە، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری تۆڕەکە، کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونەکان، بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردن، و مسۆگەرکردنی دادپەروەری لە دابینکردنی کارەبادا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)