🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی دۆسیە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانییەکانی نەینەوا پێکدەهێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 15:02

بەغداد – INA

فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ سێشەممە، پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ بەدواداچوونی دۆسیە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانییەکانی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بە ڕێنمایی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، محەمەد شیاع سودانی، شاندێکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی فراکسیۆنەکە، بەها ئه‌عەرەجی، سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە مەیداندا لە دۆخی خزمەتگوزاری، ئەمنی و گەشەپێدانی پارێزگاکە، لەگەڵ تاوتێکردنی دیارترین ئەو دۆسیانەی کە پێویستیان بە بەدواداچوون هەیە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ه: "شاندی فراکسیۆنەکە هەریەکە لە پەرلەمانتاران: حەنان فەتلاوی، زیا زەیدی، بورھان مەعمووری، ڕەحیمە جبووری، عەبدولڕەحمان لوێزی، و ئەحمەد دەلفی لەخۆگرتبوو".

ئەوەشی خستەڕوو: "شاندەکە لە میانی سەردانەکەیدا، لەگەڵ حکومەتی خۆجێی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە، و تێیدا دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی پارێزگاکە تاوتێکرا، لەگەڵ تاوتێکردنی دیارترین ئەو بەربەستانەی کە دێنە ڕێی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، جگە لە دۆزینەوەی ئەو ڕێگا گونجاوانەی کە خێراکردنی تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان مسۆگەر دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "گفتوگۆکان بوونە هۆی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کە پەرلەمانتارانی پارێزگاکە و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەخۆدەگرێت، کە ئەرکی دەستنیشانکردن و کۆکردنەوەی دیارترین کێشە و بەربەستەکان دەبێت کە ڕێگرن لە پڕۆسەی گەشەپێدانی پارێزگاکە، و بەرزکردنەوەیان بۆ بەغداد بە مەبەستی بەدواداچوونیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکاندا، و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کرداری بۆیان".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، شاندی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دووپاتی کردووەتەوە کە "پارێزگای نەینەوا ئەولەوییەتە لە دۆسیەکانی ئاوەدانکردنەوە، خزمەتگوزاری و سەقامگیریدا"، و جەختیشی لەسەر "گرنگیی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە گەشەپێدانی و ستراتیژییەکان لەو پارێزگایەدا کردووەتەوە، لەگەڵ خێراکردنی ڕیتمی کارەکان بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەی پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتیان و پێداویستییەکانی دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانەکان".

لەلایەن خۆشیانەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە داوای "دەستوەردانی بەپەلەی حکومەتیان کرد بۆ وەڕێخستنەوەی چەرخی پڕۆژە ستراتیژی و گەشەپێدانییە ڕاگیراوەکان لە پارێزگاکەدا"، و جەختیان لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کردەوە بۆ بەدواداچوونی ئەم دۆسیانە لە بەغداد، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدیهێنانی ئەنجامی بەرجەستە لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و سەقامگیری".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)