بەغداد – INA
وەزیری داد، خالید شوانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا پرسی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی بۆ گواستنەوەی سزادراوان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی داد لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "شوانی، لە بارەگای وەزارەت، پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، گلێن مایلز کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵی لە بوارەکانی داد و یاسادا لە نێوان هەردوو وڵات، و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوبەشی دزگایی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ئەگەری واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە گواستنەوەی سزادراوان لە نێوان عێراق و ئوسترالیا، لە پاڵ لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانی پەرەپێدانی هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بوارە جیاجیاکانی داد و یاسادا".