🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری نەوت ڕێنمایی دەدات بە هەموارکردنی خستنەپاشکۆی لەدایکبووانی ١\٧\١٩٦٦ تا کۆتایی ساڵ بۆ پاراستنی مافی خانەنشینیی فەرمانبەران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/16 13:53

بەغداد - INA

وەزیری نەوت، باسم محەمەد خوزەیر، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێنمایی دا بە هەموارکردنی بەرواری خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی (منتسبين) کە لەدایکبووی ١\٧\١٩٦٦ن تا کۆتایی ئەم ساڵە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی مافەکانیان.

وەزارەتی نەوت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "هەڵوێستە پاڵپشتەکانی وەزیری نەوت، باسم محەمەد خوزەیر، بەردەوامن کە بە پەرۆشیی ئەوەوەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کارمەندانی کەرتی نەوت و ڕێزلێنان لە هەوڵ و قوربانییەکانیان".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد: "لە هەنگاوێکی نوێدا کە ڕەنگدانەوەی وەفاداری و پێزانینە بۆ ئەو خزمەتەی کارمەندان بەم کەرتە زیندووەیان گەیاندووە، وەزیر ڕێنمایی دا بە هەموارکردنی [درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی] لەدایکبووانی ١\٧\١٩٦٦ تا کۆتایی ساڵ، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی مافەکانی توێژێکی گرنگ لە فەرمانبەران و کارمەندان".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)