هه‌ولێر – INA
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، هيوادارم بۆ هه‌مووان ساڵى كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووە، هاتنەوەی يه‌كى موحه‌ڕره‌م و سەری ساڵی نوێی کۆچيی (1448)، به گه‌رمى له ته‌واوى خوشک و برایانی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتى پيرۆز دەکەم. هيوادارم بۆ هه‌مووان ساڵى كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
وتیشی: له خواى مه‌زن داواكارم ئەم یادە پیرۆزە ببێته مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسووده‌يى و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤایەتی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەک بێت.