🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بە بەڵگەوە.. ڕاسپاردنی نەعیم عەبوودی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/15 15:56

بەغدا – INA

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، نەعیم عەبد یاسر عەبوودی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.

لە نووسراو و بەڵگەیەکی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیراندا، کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: "پاڵپشت بە پێویستییەکانی بەرژەوەندیی گشتی، و بە ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێی بەخشراون، بڕیار درا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

1. کۆتایهێنان بە ڕاسپاردنی پ.ی.د قەحتان نیعەمە حەسەن لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.

2. ڕاسپاردنی نەعیم عەبد یاسر عەبوودی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیتی حیكمە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)