🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترامپ: ڕێککەوتنی ئێران ئارامی و ئاسایش بۆ تەواوی ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/15 08:08

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە، ئارامی و ئاسایش بۆ تەواوی ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوت.

ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سوشیاڵ نووسیویەتی ئەم ڕێککەوتنە گەورە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و دەڵێت سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا هەوڵیان دابوو بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ ئێران، بەڵام لەمبارەیەوە سەرکەوتوو نەبوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە بۆ یەکەمجارە سەرکردەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی سەرۆکێک بوونەتەوە کە بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە "ئاشتی ڕاستەقینە".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ڕۆژی هەینی، تەنگەی هورمز بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین دەکرێتەوە و لە ئەنجامدا ڕۆیشتنی نەوت لە هەردوو دیوی ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ترامپ دووپاتی کردەوە کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە نەک تەنها بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بەڵکو بۆ ئابووری جیهانیش لێکەوتەی ئەرێنی دەبێت، هاوکات یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی وزە و ئاسایشی کەشتیوانی نێودەوڵەتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)