نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی کردەوە کە ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنانی دەستبەجێ و هەمیشەیی بە شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەرجەم بەرە جیاوازەکاندا، بە گۆڕەپانی لوبنانیشەوە، لە ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەقی یاداشتی لێکگەیشتنی ئیسلام ئاباد کۆتایی پێهاتووە و ڕۆژی هەینی لە جنێڤ واژۆ دەکرێت"، جەختیشی کردەوە کە "لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، گفتوگۆی درێژخایەنمان لەگەڵ باکستان و قەتەردا ئەنجامداوە سەبارەت بە یاداشتی لێکگەیشتنەکە".
وتیشی: "ئەمڕۆ چەندین کاتژمێری درێژمان لەگەڵ شاندی قەتەری لە تاران بەسەر برد بۆ تاوتوێکردنی بابەتی یاداشتی لێکگەیشتنەکە و تێبینییەکانمان لەسەری"، ڕوونیشی کردەوە: "بڕگەکانی یاداشتی لێکگەیشتنەکە لەگەڵ ئەمریکادا، دوای واژۆکردنی فەرمی بڵاودەکەینەوە".
لە کۆتاییدا وتی: "پڕۆگرامی تایبەتمان هەیە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاداشتی لێکگەیشتنەکەدا".