🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەڵمانیا بە حەوت گۆڵ کۆراساو برده‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/15 01:41

وەرزش – INA

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (٧-١) سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هاوتاکەیدا، هەڵبژاردەی کۆراساو، بەدەستهێنا لەو یارییەی کە ئێوارەی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لە چوارچێوەی ڕکابەرایەتییەکانی گەڕی یەکەمی جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا بەڕێوەچوو.

گۆڵەکانی ئەڵمانیا لەلایەن یاریزانان: فێلیکس ئێنمیچا، نیکۆ شلۆتەربێک، کای هاڤێرتز (دوو گۆڵ)، جەمال موسیالا، ناتانیێل براون، و دێنیز ئوندێڤ لە خولەکەکانی (٦، ٣٨، ٤٥+٦، ٤٧، ٦٨، ٧٨، و ٨٨)دا تۆمارکران، لە بەرامبەردا لێڤانۆ کۆمێنێنسیا تاقە گۆڵەکەی کۆراساوی لە خولەکی (٢١)دا تۆمار کرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)