🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەسەنی و نەقەوی تاوتوێی ئاسانکاریی ڕێکارەکانی گواستنەوەی زیارەتکارانی پاکستانی لە ماوەی مانگەکانی موحەڕەم و سەفەردا دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/15 00:53

بەغداد – INA

وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوە، لەگەڵ موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان ، هەماهەنگیی هاوبەشیان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە ماوەی مانگەکانی موحەڕەم و سەفەردا تاوتوێ کرد.

وەزارەتی گواستنەوه‌ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستانەوە پێگەیشت، کە تێیدا بیروڕایان گۆڕییەوە سەبارەت بە دیارترین ئەو بابەتانەی پەیوەندیی هاوبەشیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، هەروەها پەیوەندییەکە مەلەفی هەماهەنگیی هاوبەشی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو زیارەتکارە باکستانییانەی کە بۆ ئەنجامدانی زیارەتی مەزارگە پیرۆزەکان لە ماوەی مانگەکانی موحەڕەم و سەفەردا دێنە عێراق".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان دەربڕی، بە جۆرێک کە هاوکارییەکی بەرهەمدار دەستەبەر بکات و ڕێکارەکانی پەیوەندیدار بە هاتووچۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ماوەی داهاتوودا ئاسان بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)