بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگە پلانی فراوانكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی وەزارەت و هەمواركردنەوەی یاسای ئێستای ڕاگەیاند.
عەبدولواحید لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەنجومەنی باڵای دادوەری پاڵپشتی وەزارەتی ژینگە دەكات، چونكە ئەنجومەن پاڵپشتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات لە عێراق، بەشێك لە كۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەستەبەركردنی دادپەروەرییە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی دەزگا حكومییەكان، ئەو ڕێنمایانەی خزمەت بە بەرژەوەندیی دامەزراوەكان و كۆمەڵگە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە لە پرۆسەی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی ژینگەدایە بۆ گۆڕینی لە دەستەیەكی چاودێرییەوە بۆ دەستەیەكی جێبەجێكار، هەندێك دەسەڵات زیاد دەكات، یاساكە بەم زووانە ئامادە دەبێت بۆ پێشكەشكردنی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە كار لەسەر دەركردنی یاسای پاراستن و باشتركردنی ژینگە دەكات، كە پێشتر لەبەردەم پەرلەماندا بووە و ئێستا گەڕێنراوەتەوە بۆ حكومەت بۆ پێداچوونەوە و پێشكەشكردنی بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر بدرێت.